يه‌كێتى ئه‌وروپا پاره بۆ سووريا ته‌رخانده‌كات
K24 – جنێڤ:
يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌ڵێنى دا، نزيكه‌ى دوو مليار دۆلار، بۆ هاوكاريكردنى په‌نابه‌رانى سووريا ته‌رخان بكات.
بڕياره‌كه‌ى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له ميانى ئه‌و كۆنگره‌يه‌دا درا، كه پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، وڵاتانى كۆمه‌كبه‌خشى نێوده‌وڵه‌تى سازيانكرد.
بڕياره زۆرينه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌يه له ده‌ره‌وه‌ى سووريا بۆ به‌هاناوه‌چوونى لێقه‌ومان و په‌نابه‌رانى سووريا خه‌رجبكرێت.
وڵاتانى ئه‌وروپا و دامه‌زراوه‌كانى يه‌كێتييه‌كه‌يان له برۆكسل، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن، وه‌ڵامى ئه‌رێنى بانگهێشتێكى ئه‌ڵمانيا و بريتانيا و نه‌رويژ بده‌نه‌وه له باره‌ى ئاماده‌بوونييان له كۆنگره‌ى له‌نده‌ن.
كۆنگره‌ى له‌نده‌ن، له‌سه‌ر پێشنيازى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و كوه‌يت و ئه‌ڵمانيا و بريتانيا و نه‌رويژ ساز ده‌كرێت.
به‌رپرسێكى يه‌كێتيى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، پێويسته كۆمه‌كى هه‌موو وڵاتانى دراوسێى سووريا به تايبه‌تى عێراق و ئه‌رده‌ن و لوبنانيش بكرێت.
به‌رپرسێكى به‌رهه‌ڵستكاران له ناوخۆى سوورياوه رايگه‌ياندووه، گرنگه هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌ياندنى بڕيارى ئاگربه‌ستدا كۆنگره‌ى له‌نده‌ن كار بۆ هاوكاريكردنى لێقه‌وماوانى ناوخۆى وڵات بدات.
ئاژانسه‌كانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان، بڕى 7.73 مليار دۆلار بۆ دابينكردنى پێداويستييه مرۆييه‌كانى په‌نابه‌رانى سووريا له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا كۆبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز