جۆن كیری: پێویسته هاوكاری حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین
K24 – رۆما:
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی رۆما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، كه ٢٣ وڵاتی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌و رێكخراوه تێیدا به‌شدارن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری رایگه‌یاند پێویسته هاوكاری حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كان.
جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "ده‌بێت یارمه‌تی حكوومه‌تی عێراق بده‌ین بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه چێندراون، چونكه داعش له‌و شوێنانه‌ی پاشه‌كشه ده‌كات بۆمبی چێنراوی زۆر له دوای خۆیدا به‌جێدێڵێت، ئه‌مانه زیانی زۆر به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه: "ئێمه چه‌ندین كه‌سی ئه‌زمووندارمان هه‌یه پێویسته هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ین".