ئه‌فسه‌رێكى هێزى پێشمه‌رگه: داعش لاواز بووه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات
K24 – زوومار:
هێزى پێشمه‌رگه له ئاماده باشى دایه و وره‌ى پێشمه‌رگه‌كان رۆژ له داوى رۆژ به‌رزتر ده‌بێت.
پاش سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به دواى یه‌كه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و تێكشكاندنى هه‌موو هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى داعش، وره‌ى پێشمه‌رگه به‌رزتر بووه‌ته‌وه و داعش‌یش به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات.
له میحوه‌رى زوومار هێزى پێشمه‌رگه به وره‌يه‌كى به‌رزه‌وه له ئاماده باشى دایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر جموجۆڵێكى چه‌كدارانى داعش .
ئه‌فسه‌رێكى هێزى پێشمه‌رگه بۆ (كوردستان 24) ده‌دوێ و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى ئێستا داعش ده‌یكات ته‌نها بۆ خۆ به‌دیارخستنه، وره‌ى پێشمه‌رگه‌ش رۆژ له دواى رۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر جاروبار گوله هاونێكیش بهاوێژن ئه‌وه ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستنه، واتا ئێمه هه‌ین، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان نه‌ماون و وره‌يان دابه‌زیوه و شكاوه، پێشمه‌رگه‌ش هه‌موو كاتێك له حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدایه".
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى دژى رێكخراوى داعش، ده‌ڵێت: "نه‌مانى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌بێت، مه‌ترسیان له سه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه، هه‌موو هێرشه‌كانى داعش تێكده‌شكێنین".
گوتیشى: "هه‌ر كه‌سێك ده‌ستى خۆى درێژ بكات بو سه‌ر خاكى كوردستان ده‌ستى ده‌بڕین، ناهێڵين چ نه‌يارێك بێته سه‌ر خاكى كوردستان، ئێمه خۆمان قوربانى خاكى كوردستان ده‌كه‌ین".
پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه ئه‌وه دیار ده‌كه‌ن، كه جموجۆڵى داعش ئه‌وه پيشانده‌دات، داعش نه‌ماوه. داواش له سه‌ركردایه‌تى له‌شكرى خۆیان ده‌كه‌ن رێ‌یان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌و ناوچانه‌ى كه ماون له‌ده‌ست چه‌كدارانى داعش رزگار بكه‌ن.
چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌م دوواییه‌دا و له هه‌موو به‌ره‌كانى شه‌ڕ شكستیان خواردووه، زۆربه‌ى ناوچه كوردستانیيه‌كان له ده‌ستیان رزگار كراون و هێزى پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانى خۆیان قایم كردووه، سه‌ره‌ڕاى ناله‌بارى بارى ئابووريى و قه‌یرانى درایی، به‌ڵام وره‌ى پێشمه‌رگه به‌رزه و به‌رده‌وام له حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدان، بۆ به‌رگريكردن له خاكى هه‌رێمى كوردستان.