حكوومه‌تی عێراق به‌نداوی مووسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه

K24 – به‌غدا:
نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: " لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ئەرکی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ بە کۆمپانیای ترێڤی ئیتاڵی بدرێت".
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: "ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی راسپارد بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه".
پێشتر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێڕاق رەتیکردەوە بەنداوەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هه‌بێت.