نوێنهرانی 23 وڵاتی هاوپهیمانی دژی داعش له رۆما كۆبوونهوه

K24 – رۆما:
ئەمڕۆ نوێنەرانی ٢٣ وڵاتی هاوپەیمانی دژی داعش لە رۆما کۆبوونەوە.
بەمەبەستی دانانی پلان و بەرنامەی نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش، ئەمڕۆ نوێنەرانی ٢٣ وڵاتی هاوپەیمان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا كۆبوونەوە.
دوێنێش وەزیری دەرەوەی عێڕاق، ئیبڕاهیم جەعفەری گەیشتە رۆما.
مەبەست لەو كۆبوونەوەیە دانانی پلان و رێوشوێنی تازەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ھەموو ئەو ناوچانەی عێڕاق و سووریا کە تا ئێستا لەژێر دەستی داعشدا ماون.