ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئه‌رژه‌نتین له ئۆڵمپیاد دوور ده‌خرێته‌وه
مارتینۆ دووپاتیده‌كاته‌وه كه لیۆنێل مێسی سه‌ركرده‌ی تیپه‌كه‌یان به‌شداری یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016 له به‌رازیل ناكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌شداری له پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات، كه له ناوه‌راستی هاوینی داهاتوو له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كێبڕكێكانی ریۆی 2016 له‌نێوان رۆژانی 5 تا 21ی ئاب/ئۆگه‌ستی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، دوای ئه‌ویش به ماوه‌یه‌كی كه‌م له نێوان رۆژانی 3 تا 26 ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆ ـی داهاتوو پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا ئه‌مریكا به‌یادی تێپه‌ڕینی سه‌د ساڵه‌ی ئه‌نجامدرانی وه‌شانێكی دیكه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.