پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌رايى بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا ده‌ستپێده‌كات

لە یەکەم تاقیکردنەوەدا، ھیلاری کلینتۆن، و، تێد کرۆز، سەرکەوتن بە دەست دێنن
kurdistan24.net

K٢٤ – ئایاوا:
لە یەکەم تاقیکردنەوەدا، ھیلاری کلینتۆن و تێد کرۆز، سەرکەوتن بە دەست دێنن.
جەنگی ئەمەریکا لەم کات و ساتەدا نەک بە چەک و فڕۆکەیە، بەڵكو جەنگی کاندیدەکانی سەرۆکایەتیيە لە بەینی ھەردوو پارتی سەرەکی دیموکراتی و کۆماری.
رۆژی دووشەممه‌ ١ی شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، کاندیدی کۆمارییەکان، تێد کرۆز، شکستی بە رکابەری خۆی، دۆناڵد ترامپ، ھێنا و بە زیادەی ٤ خاڵ بە پێشی کەوت لە ویلایەتی، ئایاوا.
بەمەش ویلایەتی ئایاوا ھۆشداریەکی دا کە کاندیدى کۆماری و سەرۆکایەتی ئەمەریکا نە لە رێگای میدیاییەوە و نەلە رێگای واشنتنەوە دەستنیشان دەکرێت.
لە ھەمان ویلایەتدا، ٥٠% دیموکراتەکان دەنگی خۆیان بە، ھیلاری کلینتۆن دا و بە پێش، بێرنی ساندرز، کەوت کە ٤٩% بەدەست ھێنابوو.
بەم بۆنەیەوە، ھێلاری کلینتۆن لە پەیامێکدا گووتی: "ئێمە دەتوانین وڵاتی خۆمان با بەشی بەڕێوه‌ ببەین و مافی خەڵكى خۆمانيش بپارێزێن، پێویستە ئێمە کاندیدکردنی خۆمان بپارێزین و لە پێش ھەر کەسێک بچینە ناو کۆشکی سپی و بەردەوام بین لەسەر بە دەست ھێمنانه‌ی ئامانجەکانمان کە ئەمەریکا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".
كێبڕكێى کۆشکی سپی لە مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر دەستیپێکرد، یەکەم ویلایەتیش، ئایاوا، بوو، لە ٢٠ کانوونی دووەم ساڵى ٢٠١٧ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەست بە کارەکانی خۆی دەکات.