به‌وێنه‌.. هونه‌رى كوردى گه‌يشته‌ به‌ڕازيل

سێ هونه‌رمه‌ندى كورد به‌شدارى له‌ ڤيستڤاڵه‌كه‌دا كرد

K24- هه‌ولێر

فیستیڤاڵی ميوزیك و سەمای (Encontro De Musicas E Danças Do   Mundo)  لە دەهەمین ساڵی فیستیڤاڵەکەی خۆیدا کە لە بەرواری ٢٥ / ١ تاوەکو ٣١ / ١ / ٢٠١٦ لە شاری باهیا لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەو فیستیڤاڵەدا میوانداری سێ هونەرمەندی کورد کرا، بەسەرپەرشتی هونەرمەند هەژار زەهاوی و بە بەشداری هونەرمەندان ئەیوب عەلی و ئرتان تەکین.

لە فیستیڤاڵەکەدا هونەرمەندان دوو کۆنسێرتی گۆرانی و ميوزیکی کوردییان پێشکەش کرد، هەروەها هونەرمەند هەژار زەهاوی لەسەر ئامێری دەف و ریتمی کوردی و هەڵپەڕکێی کوردی، ئەیوب عەلی لەسەر گۆرانی و مقاماتە دیارەکانی موزیکی کوردی و ئامێری ساز، ئرتان تەکین لەسەر ئامێری باڵەبان و زوڕنا، چەند ۆرک شۆپێکیان پێشکەش کرد کە جێگەی سەرنج و بایەخ بوو لە لای ئامادەبوانەوە.

چەندین گروپی دیکەش لە وڵاتانی مەغریب و فەڕەنسا و ئیسرائیل و بەڕازیلەوە بەسداری ئەم فیستیڤاڵە بوون.