ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له رووسیا ده‌كات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكى توركیا،ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له لێدوانێكى دا گووتى: "پێویسته مۆسكو له‌وه تێبگات ئه‌م جۆره ره‌فتارانه خزمه‌ت به ناوچه‌كه و جیهان ناكه‌ن".
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌م جۆره كرده‌وانه و به‌زاندنى سنوره‌كانمان، ئه‌وا ده‌بێت ئاكامه‌كانیشى بخوێنێته‌وه".
له‌و باره‌یه‌وه حكومه‌تى مۆسكۆ ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى وڵاته‌كه‌یان ئاسمانى توركیایان به‌زاندبێت.
ئه‌م لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى توركیا پاش ئه‌وه دێن كه دوێنى شه‌ممه 30 كانوونى دووه‌م/یه‌نایر بۆ جارى دووه‌م فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى رووسى له جۆرى سیخۆى34 ئاسمانى توركیاى به‌زاند.
له 24 تشرینى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2015 ـه‌شدا فڕۆكه‌یه‌كى توركى له جۆرى F-16 رێگه‌ى له دوو فرۆكه‌یه‌كى رووسى له جۆرى سیخۆى گرت كه ئاسمانى توركیایان به‌زاندبوو. یه‌كێكیانى خسته خواره‌وه، ئه‌و رووداوه‌ش گرژى له په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆى لێ كه‌وته‌وه.