زانكۆی سۆران یه‌كه‌می كوردستانه‌

له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش هه‌شته‌مه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌نته‌ری وێبۆمێستریكی ئیسپانی له‌ نوێترین راگه‌یه‌ندراودا، له‌سه‌ر تۆڕیی ئینته‌رنێت، ریزبه‌ندی زانكۆكانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ریزبه‌ندی نوێش، زانكۆی سۆران له‌ كوردستان له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌ و هه‌شته‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق.

زانكۆی راپه‌ڕینیش له‌ شاری رانیه‌، دووه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ده‌یه‌مه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق.

هه‌رچی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌، كه‌ به‌ دایكی زانكۆكانی كوردستان داده‌نرێت، له‌ ریزبه‌ندی حه‌وته‌مه‌ و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش بیست و حه‌فته‌مه‌.

ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ئیسپانییه‌ له‌  رێگای یه‌كه‌ی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێترین ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان دیاریده‌كات و شه‌ش مانگ جارێك گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌نته‌ره‌، ریزبه‌ندی زانكۆكان له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌ (گووگڵ سكۆلار)،  بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی زانستی له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ جیهانییه‌كان و كاریگه‌ری توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان، پله‌ی زانستی و ریزبه‌ندی زانكۆكان دیاریده‌كات.

بوونی كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌ر زانكۆیه‌كیش، كاریگه‌ری زانستی خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ریزبه‌ندییه‌كه‌ و پێویسته‌ كتێب و لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌كانیش به‌ فایله‌كانی (مایكرۆسۆفت وۆرد، مایكرۆسۆفت پاوه‌ر پۆینت و پی دی ئێف) له‌ كتێبخانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا هه‌بن.

ریزبه‌ندی زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان:

1- زانكۆی سۆران

2- زانكۆی راپه‌ڕین

3- زانكۆی سلێمانی

4- زانكۆی كۆیه‌

5- زانكۆی كه‌ركوك

6- زانكۆی كوردستان

7- زانكۆی سه‌لاحه‌ددین

8- زانكۆی جیهان

9- زانكۆی ئیشق

10- زانكۆی كۆمار بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجی

11- زانكۆی ئه‌مریكی سلێمانی

12- زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی

13- زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیى سلێمانی

14- زانكۆی پۆلیته‌نكنیكی سلێمانی

15- زانكۆی زاخۆ

16- زانكۆی دهۆك

17- زانكۆی حه‌یاتی تایبه‌تی

18- زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی

19- زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی هه‌ولێر

20- زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دهۆك

 

- ریزبه‌ندى زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستى عێراق

1- زانكۆى به‌غداد

2- زانكۆى بابلیۆن

3- زانكۆى ته‌كنه‌لۆجى عێراقی

4- زانكۆى به‌صره‌

5- زانكۆى دیاله‌

6- زانكۆى كوفه‌

7- زانكۆى نه‌هرێن

8- زانكۆى سۆران

9- زانكۆى موسنته‌صریه‌

10- زانكۆى راپه‌رین

11- زانكۆى كه‌ربه‌لا

12- زانكۆى ئه‌هلوبه‌یتى كه‌ربه‌لا

13- زانكۆى سلێمانى

14- زانكۆى كۆیه‌

15- زانكۆى قادسیه‌

16- زانكۆى ئه‌نبار

17- زانكۆى زیقار

18- ده‌سته‌ى زانستى و ته‌كنه‌لۆجى عێراقی

19- زانكۆى میسان

20- زانكۆى عیراقیه‌

 

- ریزبه‌ندى زانكۆكان له‌سه‌ر ئاستى جیهان

1- زانكۆى هارڤاردى ئه‌مریكى

2- زانكۆى ستانفۆردى ئه‌مریكى

3- په‌یمانگاى ماساتشوسستى ئه‌مریكى

4- زانكۆى كالیفۆرنیا بریكلی ئه‌مریكى

5- زانكۆى كۆرنیلى ئه‌مریكى

6- زانكۆى مه‌شیگانى ئه‌مریكى

7- زانكۆى واشنتۆنى ئه‌مریكى

8- زانكۆى ویكۆنسۆن مه‌دیسۆنى ئه‌مریكى

9- زانكۆى په‌نسلڤانیا

10- زانكۆى كۆمۆلۆمبیاى ئه‌مریكى له‌ نیۆرك

11- زانكۆى كۆلۆفۆرنیاى ئه‌مریكى له‌ لۆس ئه‌نجلۆس

12- زانكۆى ولایه‌تى په‌نسلڤانیاى ئه‌مریكى

13- زانكۆى ئۆكسفۆردى ئه‌مریكى

14- زانكۆى زانكۆى كه‌مبریجى به‌ریتانى

15- زانكۆى تۆرینتۆى كه‌نه‌دى

 

- له‌سه‌ر ئاستى ئه‌وروپا

1- زانكۆى ئۆكسفۆردى به‌ریتانى

2- زانكۆى كه‌مبریجى به‌ریتانى

3- زانكۆى زیورخى سویسرى

4- زانكۆى له‌نده‌نى به‌ریتانى

5- زانكۆى ئیدینبێرگى به‌ریتانى

6- زانكۆى یوتراختى هۆله‌ندى

7- زانكۆى هایدلبێرگی ئه‌ڵمانی

8- زانكۆى هیلنسكى فینلندى

9- زانكۆى نۆتنهامى به‌ریتانى

10- زانكۆى ۆسلۆى نه‌رویجى

 

- له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست

1- زانكۆى عیبرى ئیسرائیلى

2- زانكۆى مه‌لیك سعود له‌ سعودیا

3- په‌یمانگاى تشنیونى ته‌كنه‌لۆجى ئیسرائیل

4- په‌یمانگاى وایزمانى ته‌كنه‌لۆجى ئیسرائیلى

5- زانكۆى پزیشكى ته‌هرانى ئیرانى

6- زانكۆى تاران

7- زانكۆى بنگۆریۆنى ئیسرائیلى

8- زانكۆى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى توركى

9- زانكۆى ته‌كنیكى ئیسته‌نبۆلى توركى

 

- سه‌رچاوه‌: سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى ویبۆمیتریكسی ئیسپانى

www.webometrics.info