سه‌رۆكی ریال مه‌درید له كریستیانۆ توڕه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه گه‌روه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ئیسپانیۆل رۆژی دووشه‌ممه‌ی وه‌ك پشوو بۆ یاریزانه‌كانی دیاریی كرد، كریستیانۆیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی كه ماوه‌یه‌كه خووی پێوه گرتووه دیسان به فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ لای به‌در هاری هاوڕێی گه‌شتی وڵاتی مه‌غریبی كردووه، ئه‌مه‌یش سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید توڕه كردووه.
فلۆرێنتینۆ پیرێز سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه له ناوه‌راستی مانگی رابردوو دیسان ناڕازیبوونی خۆی له چوونی كریستیانۆ بۆ مه‌غریب پیشاندا بوو، ئاستلاوازی ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه‌شی بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌شتانه گه‌ڕاندبۆوه، هه‌ربۆیه ئه‌وكات بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی گه‌شتی مه‌غریبیشی له دژی ئه‌و یاریزانه ده‌ركرد بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی كریستیانۆ له مه‌غریب دیسان ئاماژه‌یه‌كه بۆ گوێنه‌دان به رێنماییه‌كانی پیرێز.
كریستیانۆ ماوه‌ی ساڵێكه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌در هاری كه یاریزانێكی كیك بۆكسینگی مه‌غریبیه دروست كردووه، پێشتریش تۆمه‌تی هه‌بوونی به پوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازیان خستبووه پاڵ ئه‌و دووانه.