زیاتر لە 10 ھەزار منداڵی پەنابەر لە ئەورووپا بێسەرووشوێنن

بەگوتەی بەرپرسانی پۆلیسی ئەورووپا، زۆربەی ئەو منداڵانە لە لایەن چاقاغچییەكانەوە بەمەبەستی خراپ و كاری دزێو بەكار دێن.
kurdistan24.net

K24 - ئەسته‌مبوڵ:

بە گوتەی بەڕێوبەری گشتی ئەورووپا، برێيان دوناڵد، تەنیا لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10ھەزار منداڵی پەنابەر لە ئەورووپا بێسەروشوێن بوون.

برێيان دوناڵد گوتی: "تەنیا لە ساڵی 2015دا، نزیكەی 26 ھەزارمنداڵ بە بێ دایك و باوكیان روویانكردووەتە ئەورووپا، لەو ژمارەیەش 5 ھەزاریان لە ئیتالیا و ھەزار منداڵيش لە وڵاتی سوید بێسەروشوێن بوون".

بەگوتەی بەرپرسانی پۆلیسی ئەورووپا، زۆربەی ئەو منداڵانە لە لایەن چاقاغچییەكانەوە بەمەبەستی خراپ و كاری دزێو بەكار ده‌هێنرێن.