میدیای عه‌ره‌بیی: بارزانی داوای ریفراندۆم ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
K24 ـ هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كانی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 2شوبات/فه‌برایه‌ری 2016 ، هه‌روه‌ها جه‌نگی داعش له عێراق، مژاری ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت بۆ ئاماده‌كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه بارزانی رایگه‌یاندووه، ئێستا كاتێكی گونجاوه و ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێشه‌وه و پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ستنه‌درێت و خه‌ڵكی كوردستان مافی چاره‌نووسی خۆی دیاریبكات.
ئه‌لجه‌زیره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له په‌یامه‌كه‌ی بارزانی هاتووه كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به واتای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت و ته‌نیا وه‌رگرتن و زانینی ویست و داخوازی خه‌ڵكه سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئیره‌م هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "بارزانی ده‌ڵێ: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه گه‌ل چاره‌نووسی خۆی دیاریبكات".
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی كردووه به په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و تێیدا هاتووه، بارزانی رایگه‌یاندووه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات، گه‌لی كوردستان لێی به‌رپرس نیه و مافی گه‌لی كورده چاره‌نووسی خۆی دیاریبكات.
پێشهاته‌كانی جه‌نگی داعش له عێراق بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی میدیای عه‌ره‌بییه، رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "عێراق شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی له جۆری ئێف 16ی به‌ده‌ست گه‌یشت".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكی له لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وانی عێراقی له ئه‌مریكاوه گه‌یشتنه عێراق، ئه‌مه‌ش وه‌كو جێبه‌جێكردنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان ئه‌مریكا و عێراق دیت، به كڕینی 38 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 له ساڵی 2011.
هه‌ر سه‌باره‌ت به جه‌نگی داعش له عێراق، رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بیی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی، سوپای عێراق ده‌وره‌دانی فه‌لوجه‌ی راگه‌یاند".
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، سوپای عێراق رایگه‌یاندووه سه‌رجه‌م رێگاكانی چه‌كدارانی داعش له فه‌لوجه گیراوه و رێڕه‌وێكی سه‌لامه‌تیش كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی قه‌زاكه بتوانن لێیه‌وه ده‌ربازبن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به گوێره‌ی ئاژانسه جیهانیه‌كان، به ده‌یان هه‌زار كه‌س له ناو شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار، به‌هۆی كه‌می خۆراك و ده‌رمان و سوته‌مه‌نیی ده‌ناڵێنن و چه‌ند كه‌سێكیش له برسان مردوون.