100 ھەزار منداڵ لە ئیستەنبوڵ سواڵ دەكەن

بەشێك لەو منداڵانە سووریین و لە لایەن مافیكانەوە سواڵیان پێدەكرێت.
kurdistan24.net

K24- ئەستەمبۆڵ:

لە ئەستەمبۆڵ 100 هه‌زار منداڵ سواڵ دەكەن، بەشێك لەو منداڵانە سوورین لەلایەن مافیاكانەوە سواڵیان پێدەكرێت.

ئاڵتان تان پەرلەمانتاری ھەدەپە لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند: دەبێت لێكۆڵینەوە، لەگەڵ مافیاكانی منداڵان بكرێت، چونكە دایك لە گەڵ منداڵەكانیان ناتوانن پارە پەیدابكەن لە رێگەی سواڵەوە بۆیە مافیاكان بە 100 لیرە منداڵەكان دەكڕن.

ئێڤرین بایكۆندو ئەندامی كۆمسیۆنی منداڵ و كۆمەڵەی مافی رۆڤ گوتی: مافیاكان منداڵان لە كەمپەكان دێنن لەناو ئەو منداڵانە ھی كوردستانیشی تێدایە و زۆرینەی منداڵەكان لە دەره‌وەی ئه‌ستەمبۆڵ ھێنراون.

پارێزە عەبدولحەلیم گوتی: پێویستە رێگری لە سواڵكردن بكرێت و بە یاسا مافیاكانیش دادگای بكرێن.