رووحانی: دەكرێت دابەزینی نرخی نەوت بە دەرفەت بزانین

"سەرجەم وڵاتانی جیھان بە گشتی دەخوازن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران پتەو بكەن، بۆیە دەكرێت دابەزینی نرخی نەوت بە دەرفەت بزانین "
kurdistan24.net

K24 – ئێران:

سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران حەسەن رووحانی رایگەیاند: "سەرجەم وڵاتانی جیھان بە گشتی دەخوازن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران پتەو بكەن، بۆیە دەكرێت دابەزینی نرخی نەوت بە دەرفەت بزانین ".

سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن رووحانی سەبەرەت بە سەردانێكی لەگەڵ رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلى خامەنەئیی گوتی: "رێبەر لەسەر ئەو بڕوایەیە، ته‌نیا 40%ی كێشەكانی ناوخۆی ئێران پەیوەندی بە گەمارۆ ئابوورییەكانەوە ھەیە و 60%ی كێشەكان تایبەتن بە كەموكوڕییەكانی ناوخۆی ئێران".