هه‌مواركردنى ده‌ستوور ده‌بێته رۆژه‌ڤى گۆڕه‌پانى سياسى له توركيا
K24 – ئه‌نقه‌ره:
ئێستا له توركیا باس له راستكردنه‌وه‌ى دستوورى وڵات ده‌كرێت، هه‌موو لایه‌نه سیاسیيه‌كانى توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌ستوور راستبكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه ده‌یه‌وێ به پێى به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانى خۆى تێدا بچه‌سپێنێت.
په‌یامنێرى كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره، دوایین زانیارى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ى پێ راگه‌یاندین و گووتى: "گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ده‌ستوور به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها كۆمسیۆنى پێداچوونه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانى به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئیسماعیل قه‌هره‌مان، هه‌ر پارتێك به 3 ئه‌ندامى خۆى به‌شدارى له‌م كۆمسیۆنه كردووه، هه‌ر پارتێكیش به پێى سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى له دستووردا درووستبكات.
په‌یامنێرى كوردستان 24 ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى بچه‌سپێنى، له لایه‌كى ديكه‌وه هه‌ردوو پارتىMHP پارتى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و CHP پارتى گه‌لى كۆمارى، به مه‌رجێك ده‌یانه‌وێت دستوور گۆڕینى به‌سه‌ر دا بێت، ئه‌ویش به پاراستنى هه‌ر 4 خاڵى پێشه‌كى دستوور.
گووتیشى: "كاتێك ته‌ماشاى پارتى ديموكراتى HDP ده‌كه‌ین، بێ گومان وا داوا ده‌كات كه له ده‌ستووردا باس له‌سه‌ر خۆسه‌رى بكرێت و له ناو ده‌ستووردا جێگیر بكرێت، هه‌روه‌ها له دژى 4 خاڵه‌كانى پێشه‌كى دستوریشه، داوا ده‌كات كه ده‌ستوور ده‌بێت به پێى دیموكراسى و یه‌كسانى گۆڕینى به‌سه‌ردا بێت، هه‌روه‌ها خۆسه‌رى دیمو‌كراتى له ده‌ستوور بچه‌سپێت.
پارتى داد و گه‌شه‌پێدان AKP ده‌یه‌وێ سیسته‌مى په‌رله‌مانى بگۆڕدرێت بۆ سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى، لایه‌نه‌كانى ديكه ناڕازین له‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه و ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان له ده‌ستوور بچه‌سپێنن، له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌دا، مشتومڕێكى زۆر ماوه و هێشتا كات زووه كه پێشبینى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى گۆڕانكاریيه‌كان بكرێت.