سعوودیە و بەحرهین سنووری دەریایان به رووى ئێراندا داخست
K24 - تاران:
پەیوندییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە تا دێت خراپتر دەبێت، بۆیە سعوودیە لەگەڵ بەحرین سنووری دهرياييان به رووى ئێراندا داخست.
سعووديە بڕیاریداوە، كە نابێت ھیچ كەشتیيهك به ئاڵای ئێرانهوه بچێتە سنووری سعوودیە، بەحرهینيش بڕیاریداوە كە نابێت ھیچ كەشتیەك لە سنووری بەحرهینهوه و بڕوات بۆ سنووری ئێران بە پێچەوانەشەوە.
دوای لە سێداردانی نمر باقر ئهلنمر پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە تێكچوو، دوای ئەوەش چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی سوننە مەزھەب پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران پچڕاند.