پێنتاگۆن: نزيكه‌ى چوار هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له‌ عێراقدا هه‌ن

ئه‌مه‌ریكا بودجه‌یه‌كى زیاتر ته‌رخان ده‌كات بۆ شه‌ڕى دژى رێكخراوى داعش
kurdistan24.net

K24 – واشنتۆن:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا داواى كردووه‌ خه‌رجییه‌كانى ئه‌مساڵ بۆ شه‌ڕى داعش له‌ عێراق و سووریا زیاتر بكرێت، یه‌كێكیش له‌و پلانانه‌ى باسى لێوه‌كراوه‌ ناردنى هێزى زه‌مینیی بۆ عێراق.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، ئاشتۆن كارته‌ر، داواكارییه‌كى پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تى ئه‌مریكا كردووه‌ و تێيدا داواى كردووه‌ بۆ به‌شه‌ بوودجه‌ى وه‌زراه‌تى به‌رگرى، بڕى 7 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ ئۆپراسیۆنه‌كانى له‌ عێراق و سووریادا، كه‌ ئه‌مه‌ش دوو هێنده‌ى به‌شه‌ بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌راورد له‌گه‌ل ساڵى رابردوو.
كارته‌ر، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا 3 هه‌زارو 700  سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق هه‌ن، به‌رده‌وامیش به‌ دواى هه‌لى دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ناردنى هێزى زه‌مینى زیاتر بۆ عێراق.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌: "بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ پاریس جارێكى دیكه‌ كۆ ببێته‌وه‌، بۆ فراوانكردنى هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له‌ عێراق و سووریا".