ناوچه رزگاركراوه‌كانی بنده‌ستی داعش ئاوه‌دانده‌كرێنه‌وه
K24 ـ هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق، بڕیاره له‌مانگی ئاداری داهاتوو كۆنگره‌یه‌ك له وڵاتی ئوردن ببه‌سترێت.
عه‌بدولباست توركی سه‌رۆكی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش رایگه‌یاند، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی عێراق، له 19 و 20 ئادار/مارسی 2016 كۆنگره‌یه‌ك له ده‌ریای مردوو له وڵاتی ئوردن سازده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریيه‌كان، بۆ به‌شداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان، چه‌ند وڵاتێك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن وه‌كو توركیا، سعوودیه، ئیماراتی عه‌ره‌بی، كوه‌یت، هه‌روه‌ها ئوردن.
كۆنگره‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌به‌سترێت و تاكو ئێستا به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنگره‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.