ئینفۆگرافیك..بنكه سه‌ربازییه‌كانى رووسیا له سووریا و رۆژئاواى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
له ئینفۆگرافیكێكدا كه‌ناڵى كوردستان 24 ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ى رووسیا له سووریا و رۆژئاواى كوردستان كه هه‌ن و ئه‌وانه‌شى به نیازه دایانبمه‌زرێنێت ده‌خاته‌ڕوو.
له كۆتایى مانگى ئه‌یلوول/سه‌پته‌مبه‌ر 2015 له‌سه‌ر داواى رژێمى سووریا, به بیانووى بۆردومانكردنى داعش, رووسیا ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى له سووریا كرد.
ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا ده‌ڵێن: "رووسیا بۆ پشتیوانیكردنى رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى له سووریا كردووه و زیاتر بۆردومانى چه‌كدارانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا ده‌كات له‌وه‌ى داعش بۆردومان بكات".