حكومه‌تى هه‌رێم: له‌مه‌ودوا له‌كاتى خۆي‌دا مووچه دابه‌شده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌فين دزه‌يى، راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى له باره‌ى بڕياره‌كانى حكومه‌ت خوێنده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه: دابه‌زينى نرخى نه‌وت يه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كييه‌كانى درووستبوونى قه‌يرانى دارايى بوو.
هه‌روه‌ها هاتبوو: له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌يه‌كى راسته‌قينه‌ى چاكسازى حكوومه‌ت پلانى هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى دارايى.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، مووچه‌ى هيچ فه‌رمانبه‌رێك كه‌مناكرێته‌وه و به سيستمێكى نوێ له‌مه‌ودوا له واده‌ى خۆي‌دا مووچه دابه‌شده‌كرێت.