كەركووك .. له ماوه‌ی مانگێكدا 9 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
به گوێره‌ى ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە پارێزگای كه‌ركووك له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له نێو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ته‌رمی نۆ هاووڵاتیی دۆزراونه‌ته‌وه.
عه‌قید ره‌زوان شوكر، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە كەركووك بە كوردستان 24 گوت: "به گوێره‌ى ئاماری به‌ڕێو‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان له ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو له نێو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ته‌رمی نۆ هاووڵاتیی دۆزراونه‌ته‌وه".
عه‌قید ره‌زوان گوتیشی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان له كاتی دۆزینه‌وه‌یاندا بێ ناسنامه‌بوونه و نه‌زانراوه كێن و كەسی چ خێزانێكن ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی كه‌ركووك كراون به‌مه‌به‌ستی پشكنین و دواتر راده‌ستكردنه‌وه‌یان به خێزانه‌كانیان".
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان لە كەركووك ئاماژه‌ی كرد كە: "سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌رمانه‌شی كه دۆزراونه‌ته‌وه به گوللـە كوژراون و به‌شێكیشیان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌سته‌یانه‌وه دیاره".