شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان
K24 ـ هه‌ولێر
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 3 یاریی لوتكه به‌رێوه ده‌چن، بارودۆخی یانه‌كان له ریزبه‌ندی خوله‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌یه‌كتر نزیكه، دڵنیایی بۆ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌هێشتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێكی باش تۆمار نه‌كه‌ن، ره‌نگه له خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه خۆیان ببیننه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی كه له خواره‌وه ده‌ناڵێنن ده‌رفه‌تی هه‌ڵكشانیان بۆ خانه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌یه، ته‌نیا زێره‌ڤانی نه‌بێت كه ئه‌م وه‌رزه زامێكی سه‌ختی كه‌وتۆته جه‌سته‌ی و زه‌حمه‌ته هیوای پارێزگاریكردنی نازناوه‌كه‌ی مابێت.
هه‌ولێر ـ شێروانه
سبه‌ی یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ده‌بێته گۆڕه‌پانی به یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و شێروانه.
یانه گه‌رمیانییه‌كه له مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه له یانه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه، به‌ڵام زۆرجاریش سه‌ركیشی كردووه و له‌سه‌ركه‌وتن نزیك بووه، به‌ڵام ئه‌زموونی یاریزانه‌كانی یانه‌ی پایته‌خت هه‌میشه ئه‌نجامه‌كه‌ی به سوودی هه‌ولێرییه‌كان شكاندۆته‌وه.
یانه‌ی شێروانه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 5 یاری هیچ سه‌ركه‌وتنێكی ده‌ستنه‌خستووه، 4 یه‌كساتبوون و شكستێكیشی هه‌یه و به 4 خاڵ له خانه‌ی پیشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
ناونیشانی یانه‌ی هه‌ولێریش له‌م وه‌رزه 2 بردنه‌وه، 1 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندنی هه‌یه و به 9 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه، تا ئێستایش خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌رن و له كۆی 5 یاریی 10 گۆڵیان تۆماركردووه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین ڕیژه‌ی گۆڵتۆماركردنی خوله‌كه‌یه.
جیا له‌وه‌یش یانه‌ی هه‌ولێر هاوشان له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك تا ئێسته هیچ شكستێكیان له‌م وه‌رزه نه‌هاتۆته ڕێ.
زێره‌ڤانی ـ زاخۆ
ئه‌م یارییشه سبه‌ی له شاری دهۆك به‌رێوه ده‌چێت، یانه‌ی زێره‌ڤانی میوانداریی یانه‌ی زاخۆی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كات.
یانه‌ی زێره‌ڤانی دوای 4 ساڵ یه‌كه‌مین یاریی خۆی به‌بێ سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات كه دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان له به‌رانبه‌ر یانه‌ی كه‌ركووك ده‌ستی له كاری راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگرت.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، له كۆی 5 یاری تامی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی نه‌كردووه، خاوه‌نی 3 یه‌كسانبوون و 2 شكسته و به كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ له دواخانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، ئه‌گه‌ر سبه‌ی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌ستنه‌خه‌ن، ئه‌وان ده‌بێت ئاڵای سپی هه‌ڵبكه‌ن و ته‌نیا نزا بۆ مانه‌وه بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه ئاستی له‌هه‌ڵكشانه و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌شی گرتووه. هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زۆرترین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، خاوه‌نی 10 خاڵه.
هه‌ندرێن ـ ئارارات
ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه بارودۆخیان له‌یه‌كتر نزیكه، هه‌ردووكیشیان له یاری رابردوویان له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر شكست بووه به‌شیان. هه‌ریه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه خاوه‌نی تاكه سه‌ركه‌وتنێكن كه شانازی پێوه بكه‌ن.
یانه‌ی هه‌ندرێن كه سبه‌ی میوانداریی یارییه‌كه ده‌كات، هه‌میشه یاریگه‌ی خۆی له دژی میوانه‌كانی كردۆته دۆزه‌خ، هه‌ر یانه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌م یاریگه‌ی كرد بێت زۆر به ئه‌سته‌م خاڵێكی چنگ ده‌كه‌وێت، وه‌رزی رابردوویش هه‌ردوویانه دووجار به یه‌كگه‌یشتن، به‌ڵام له هه‌ردوو یارییه‌كه به‌بێ هه‌ژاندنی تۆرێ گۆڵی یه‌كتر یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد و خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
له میژووی به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان ئه‌و دوویانه‌یه‌یش ته‌نیا یه‌كجار یانه‌ی ئارارات له‌م یاریگه‌یه‌دا تامی سه‌ركه‌وتنی كردووه، ئه‌ویش له وه‌رزی 2012 ـ 2013 بووه، كاتێك یانه‌كه‌ی پیرمام به ئه‌نجامی (1 ـ 2) گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانیش رۆژی هه‌ینی قۆناخی دووه‌می خوله‌كه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌م یارییانه‌یش له‌خۆ ده‌گرێت:
گاره ـ برایه‌تی، نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، دهۆك ـ سۆلاڤ
خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بۆ یه‌كه‌مینجاره به به‌شداریی 13 یانه و به‌شێوازی دوو كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه ده‌چێت.