رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: په‌یامه‌كه‌ی بارزانی نزیكبوونه‌وه‌ی دابه‌شبوونی عێراقه
K24 ـ هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كانی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی، جه‌نگی داعش له عێراق مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی له سه‌روتاریدا بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "بارزانی و جیابوونه‌وه... ئایا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق ده‌ستی پێكردووه".
وتاره‌كه ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه داوای پشتگیری جه‌ماوه‌ری ده‌كات بۆ ریفراندۆم بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق.
سه‌باره‌ت به دۆخی نوێی عیراق و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا هاتۆته پێشه‌وه، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه بارزانی به "ده‌رفه‌تی زێڕین"ی له‌قه‌ڵه‌مداوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "به داواكردن بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كورستان بارزانی گفتوگۆیه‌كی ته‌قانده‌وه ".
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، بارزانی داوای كردووه ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كورستان له كاتێكدا گرژی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چه‌كدارانی داعش له عێراق بابه‌تێكی دیكه‌ی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه. رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "واشنتن هێزه‌كه‌ی له عێراق زیاد كرد بۆ 3870 سه‌رباز".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه پێنتاگۆن رایگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌عێراق، بۆ خێراكردنی راهێنانی سوپای عێراق و كرده سه‌ربازییه‌كانه له دژی چه‌كدارانی داعش.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاندووه، ئه‌مساڵ ساڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق.