لاڤرۆڤ: ده‌ست له بۆردومان هه‌ڵناگرين
K24 – مۆسكۆ:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، تا كۆتايى به تيرۆر نه‌هێنين، ده‌ست له بۆردومانكردن هه‌ڵناگرين.
لاڤرۆڤ ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى به پاساوى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان لايه‌نه‌كان له جنێڤ 3 بۆردومانكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و داعش رابگرێت.
لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ى له نه‌يارانى ئه‌سه‌د گرت و به‌ره‌ى نووسره‌ى بالى رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌ى له سووريا به مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه وه‌سفكرد و گوتى: رووسيا به‌رده‌وام ده‌بێت له بۆردومانكردنى ئه‌و گرووپه توندڕه‌وانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هيچ پاساوێك نابينين بۆ راگرتنى بۆردومانه‌كانمان.
به هۆى بۆردومانه‌كانى رووسياوه، خولى ئه‌مجاره‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3 به سه‌رپه‌رشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان شكستيان هێنا و به‌رهه‌ڵستكارانى به‌شداربووى كۆبوونه‌وه‌كان رايانگه‌ياند، به هۆى بۆردومانه‌كانى رووسياوه ناكرێت به‌رده‌وام بيين له دانووستان.