لە باكووری كوردستان بەفر كاری ھاووڵاتییانی زەحمەت كردووە

لە گوندێكی باكووری كوردستان، لە وەرزی زستاندا زیاتر لە 2 موتر بەفر دەبارێت.

K24 - ئامەد:

لە گوندێكی باكووری كوردستان، لە وەرزی زستاندا زیاتر لە 2 مەتر بەفر دەبارێت.

گوندی ئەسمەرئیغدرە لە باكووری كوردستان بە بەردەوامی رێگاكان پاك دەكەنەوە لە بەفر، بەڵام بەھۆی دووبارە بەفر بارین و با رێگاكان دەگیرێنەوە.

مستەفا گورجان خەڵكی ئەسمەر ئیغدرە دەڵێت:"ئەو ناوچەیە ناوچەیەكی بەرزە، دەتوانن بڵێم 160 مەتر لە رووی دەریاوە بەرزە، لە ھەر بەفر بارینێكدا مەترێك تا 2مەتر و نیو بەفر دەبارێت، ئێمە لە زستاناندا چوونە دەرەوەمان  زەحمەتە، بەڵام چیبكەین لێرە دەژین بەردەوام پەنجەرەكانمان بە بەفر دەگیرێن، بۆڕیەكانی ئاو دەیان بەستێ ئاومان نابێت".

وەرزی زستانان لەو گوندە ھەرگیز زەوی بە بێ بەفر نابینرێت، ھەمیشە بەفری لە سەرە.