له سنووری مه‌خمور و خازر چه‌كدارانی داعش بۆردومان ده‌كرێن
K24 ـ هه‌ولێر:
له میحوه‌ری مه‌خمور و خازر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كرد.
ئه‌مڕۆ 4شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له میحوه‌ری مه‌خمور و خازر چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كرد.
له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له میحوه‌ری مه‌خمور و خازر خاپوور كران.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هۆزه عه‌ره‌به‌كان به پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان توانییان گوندی كودیله له سنووری مه‌خمور رزگاربكه‌ن.
پیش‌تر نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور رایگه‌یاندبوو، گوندی كه‌رمردیش له ناوچه رزگاركراوه‌كانه و ئه‌و گوندانه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان راده‌ستی هۆزه عه‌ره‌به‌كان كراوه چونكه سنووره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم.
دوێنێ چوارشه‌ممه هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 31 هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له عێراق و سووریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه، هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان 20 هێرشی له عێراق ئه‌نجامداوه و له‌و هێرشانه مۆڵگه‌كانی داعش كراوه‌ته ئامانج له ناوچه‌كانی رومادی، گه‌یاره، شه‌نگال، ته‌له‌عفه‌ر، بێجی و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دیكه‌ی شاری مووسڵ.