توشبووانی شێرپەنجە بەگوێرەی پێویست چارەسەر ناكرێن

نەخۆشخانەی نانسكەلی ناتوانێت بە گوێرەی پێویست بە ھانای توشبووانی شێرپەنجەدا بچێت، چونكە كێشەی كەمی دەرمانیان ھەیە.
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر:

نەخۆشخانەی نانه‌كەلی ناتوانێت بە گوێرەی پێویست بە ھانای توشبووانی شێرپەنجەدا بچێت، چونكە كێشەی كەمی دەرمانیان ھەیە.

رەیھام منداڵێكی توشبووی شێرپەنجەیە ھەفتەی سێ جار سەردانی نەخۆشخانەی نانەكەلی دەكات لە ھەولێر، بەڵام دایكی ئەو منداڵە دەڵێت زۆربەی دەرمانەكان لە نەخۆشخانەكەدا نین، بۆمان دەنووسن لە دەرەوەی بیكڕین كڕینی دەرمان لە توانای ئێمە نیە، چونكە ھاوسەرەكەم پێشمەرگەیە.

دكتۆر سامی سامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی تایبەت بە شێرپەنجە دەڵێت:" نەخۆشخانەكەمان زۆر بچووكە، ئەوەش گرفتی بۆ دروستكردووین، ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەرە بۆ كوردستان گرفتێكی دیكەیە، بەغدا بە گوێرەی پێویست دەرمانمان بۆ نانێرێت".

لە ساڵی 2014 تا ئێستا 18ھەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكەیانكردووە، كەلە 40% یان لە دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بوون.