كاتژمێر سفر بۆكۆنتڕڵكردنەوەی گوندی بەشیر دیاریدەكرێت

ماوەی چەند رۆژێكە جموجۆڵی سەربازی لە نزیك گوندی بەشیر لە زێدەبوون دایە، ھێزێكی زۆری حەشدی شەعبی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھێنراون.
kurdistan24.net

K24 - كەركووك:

ماوەی چەند رۆژێكە جموجۆڵی سەربازی لە نزیك گوندی بەشیر لە زێدەبوون دایە، ھێزێكی زۆری حەشدی شەعبی لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھێنراون.

ئەحمەد نیعمەت سافی كەسی یەكەمی حەشدی شەعبی كە بۆ رزگاركرنەوەی بەشیر ھاتوون بە كوردستان 24 راگەیاند:"ئێمە لێرە نامێنینەوە تەنھا بۆ ئۆپەراسیۆنی بەشیر ھاتووین، ئەویش بە فەرمانی مەرجەعیەتە".

ئەبو عەلی بەگ ئامر فەوج بە كوردستان 24 راگەیاند:" پێویستە ئۆپەراسیۆنێكی فراوان ئەنجامبدەین، لەگەڵ بەشیردا ریاز و رەشاد و حەویجەش رزگار بكەین،  لە ماوەیەكی نزیكدا ئۆپەراسیۆنێكی گەورە ئەنجامدەدەین لە دوو لاوە، دەریان دەكەین بەرە و مووسڵ".