نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی تۆمار كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ پشتیوانیكردنی نرخه‌كان، وایانكرد ئه‌مڕۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌رده‌وامبێت.
له دواین دانیشتنی خستنه‌ڕووی نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 35 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه بووه 35.39 دۆلار، نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش 40 سه‌نت به‌رزبوویه‌وه و نرخی یه‌ك به‌رمیلی گه‌یشته 32.68 دۆلار.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران، وه‌زیری نه‌وتی ڤه‌نزوێللا رایگه‌یاندووه: "شه‌ش وڵات له‌نێویاندا عێراق و ئێران كه ئه‌ندامن له ئۆپێك، له‌گه‌ڵ رووسیا و عومان رازیی بوونه وڵاتانی به‌رهه‌مھێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری نه‌وت كۆببنه‌وه".
ئه‌مڕۆ وه‌زیری نه‌وتی ڤه‌نزوێللا سه‌ردانی قه‌ته‌رده‌كات كه سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوی ئۆپێك ده‌كات، تا ئێستاش هیچ وڵاتانی كه‌نداوی ئه‌ندام له ئۆپێك له نێویشیاندا سعوودیه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له ناو رێكخراوه‌كه‌دا، پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌رنه‌بڕیوه بۆ پشتیوانیكردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌مباركراوی نه‌وتی ئه‌مریكی و گه‌یشتنی به ئاستێكی پێوانه‌یی و بوونی ئه‌و بڕه زۆره‌ی نه‌وت، كاریگه‌ری سه‌لبی كرده سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت،
راپۆرتێكی حكوومه‌تی ئه‌مریكا دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكی 7.8 ملیۆن به‌رمیل زیادی كردووه و كۆی گشتی گه‌یشتووه‌ته 502.7 ملیۆن به‌رمیل.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز