نووسه‌رێكی باكووری كوردستان: توركيا هه‌ڵوێستى نه‌رێنى نابێت له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان

ئەگەر رۆژئاوا لە گەڵ ریفراندۆم بێت توركیا ھەڵوێستی نەرێنی نەبێت، ئێستا باشترین كاتە بۆ ریفراندۆم.
kurdistan24.net

K24 - ئیستەنبۆڵ:

نووسەرو رۆشەنبیرێكى توركيا دەڵێت ئەگەر یەكێتی كورد بەھێز بێت و بەشێك لە پارتە كوردەكان نەڵێن كاتی ریفراندۆم نیە، ئەگەر رۆژئاوا لە گەڵ ریفراندۆم بێت توركیا ھەڵوێستی نەرێنی نەبێت، ئێستا باشترین كاتە بۆ ریفراندۆم.

عەبدوڵڵا كران نووسەر و رۆشەنبیرلە میانەی بەشداریكردنی لە گەشتی ھەواڵەكانی كوردستان 24 رایگەیاند: "ئەگەر یەكێتی كورد پێك بێت و دوو بەندی دروست نەبێت و بەشێك لە پارتە كوردیيەكان نەڵێن كاتی ریفراندۆم نیە، گەر ھەموو پارتە كوردییەكان لە گەڵ ریفراندۆم بن، توركیا ھەڵوێستیێكی نەرێنی نابێت، كورد ئەمڕۆ دەتوانێت ریفراندۆم بكات بە گوێرەی ئەو مافەی كە لە نەتەوەیەكگرتووەكان دیاریكراوە، دەبێت ریفراندۆم بكرێت، چونكە ئاسته‌نگی لەبەردەم كەمە".

عەبدوڵڵا كران دەشڵێت:"ئێستا توركیا ھیچ ھەڵوێستێكی نیشان نداوە، كاتێ كورد سەربەخۆ بوون رادەگەیه‌نن، باوەڕم وایە حكوومەتی ئاكپارتی لە بەرامبەر سەربەخۆيی كوردستان ناوەستێتەوە، بەتایبەت گەر ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا لەگەڵ ریفراندۆم دابن توركیا ھیچ ھەڵوێستێكی نەرێنی نابێت".