حكوومه‌ت به گوێره‌ى ئه‌م خشته‌يه مووچه كه‌مده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌ى تايبه‌ت به شێوازى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و گلدانه‌وه‌ى له حسابێكى بانكيى تايبه‌تدا بڵاوكرده‌وه. كه له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه به سيستمى "پاشه‌كه‌وت"كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناسراوه.
تێبينى ئه‌م خشته‌يه فه‌رمانبه‌رانى پله ١٠ و ٩ کەم کردنەوه نایانگرێته‌وه.
يه‌كه‌م: پله ٨ که بنەڕەتیەکەى ٢٤٠٠٠٠ دینارە، ١٥%ـی لێ کەم دەکرێتەوه.
دووه‌م: پله ٧ که بنەڕەتییەکەى ٢٩٦٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانى (ئەگەر مامۆستا بێت) موچەکەى ٧٠٠٠٠٠ دینارە، ٢٠%ـی لێکەمدەکریتەوه، واته ٧٠٠٠٠٠ x ٨٠% = ٥٦٠٠٠٠ دینار
سێيه‌م: پله ٦ که بنەڕەتییەکەى ٣٦٢٠٠٠ دینارە، به کۆى دەرماڵەکانى چەند بێت، لێکدانی ٧٠% دەکرێت.
چواره‌م: پله ٥ که بنەڕەتیيەکەى ٤٢٩٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانییەوه لێکدانی ٦٥% دەکرێت، بە نمونه، ئەگەر کۆى موچە و دەرماڵەکانی ٩٠٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٦٥% دەکرێت و دەکاتە ٥٨٥٠٠٠ دینار.
پێنجه‌م: پله ٤ که بنەڕەتییەکەى ٥٠٩٠٠٠ دینارە، بە کۆى دەرماڵەکانییەوه ئەگەر موچەکەى ١٠٥٠٠٠٠ دینار بێت، ئەوا لێکدانی ٦٠% دەکرێت، واته ١٠٥٠٠٠٠ x ٦٠% = ٦٣٠٠٠٠ دینار.
شه‌شه‌م: پله ٣ کە بنەڕەتییەکەى ٦٢١٠٠٠ دینارە، ئەگەر کوى گشتى موچەکەى ١٢٠٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٥٥% دەکرێت و دەکاتە ٦٦٠٠٠٠ دینار.
حه‌وته‌م: پله ٢ کە بنەڕەتییەکەى ٧٥٨٠٠٠ دینارە، کۆى موچەکەى ئەگەر ١٣٥٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٥٠% دەکرێت و دەکاتە ٦٧٥٠٠٠ دینار.
هه‌شته‌م: پله ١ کە بنەڕەتییەکەى ٩٤٨٠٠٠ دینارە، کۆى موچە و دەرماڵەکانى ئەگەر ١٥٥٠٠٠٠ دینار بێت، لێکدانی ٤٥% دەکرێت و دەکاتە ٦٩٩٠٠٠ دینار.
نۆيه‌م: پله باڵاکان (ئەليف و بێ)، وەك به‌ڕێوه‌برى گشتيى و بريكارى وه‌زير و ئه‌ندامى په‌رله‌مان دەگریتەوه، بەرێژەى (٧٠ تا ٧٥%) موچەکانیان کەم دەکرێتەوه.