ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ى توركياى نيگه‌رانكردووه.. ترسناكترينه

K24 – مۆسكۆ:
گۆڤارى شتيرنى ئه‌ڵمانيا، بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌ى رووسيايى سو 35 ئێس، كه رووسيا به‌م دواييانه ناردوويه‌تى بۆ بۆردومانكردنى داعش و به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا، مه‌ترسيدارترين فڕۆكه‌يه له جيهاندا.
ئه‌و فڕۆكه رووسيايانه گه‌يشتوونه‌ته بنكه‌ى سه‌ربازى حه‌ميمى سووريا.
ئه‌و فڕۆكانه له سه‌ر بنه‌ماى ته‌كنۆلۆژياى نوێ درووستكراوون و پێشتر له سه‌رده‌مى يه‌كێتيى سۆڤيه‌تى جاراندا سو 27 كه له 1982 درووستكرابوو، به پێشكه‌وتووترين فڕۆكه‌ى شه‌ڕكارى رووسيا هه‌ژمار ده‌كرا.
گۆڤاره ئه‌ڵمانييه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌ى سو 35 ئێسى رووسيا، هه‌موو تايبه‌تمه‌ندييه باشه‌كانى نه‌وه‌ى چواره‌م و پێنجه‌مى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى له خۆگرتووه.
ئه‌و فڕۆكه‌يه، ده‌توانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر فڕۆكه‌ى ئێف 22 رابتۆرى ئه‌مريكيدا، چونكه سيستمى رادارى پێشكه‌وتووى ئێربيس و بزوێنه‌رى به‌هێزى هه‌يه كه ته‌مه‌نى فڕۆكه‌كه بۆ ماوه‌ى 30 ساڵ درێژده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و گۆڤاره، ناردنى چوار فڕۆكه‌ى له‌و جۆره بۆ سووريا، نيگه‌رانى توركياى زۆرتر كردووه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستيى.