جنێڤ 3 دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگره‌ی جنێڤ 3 بۆ گفتوگۆ له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ قه‌یرانی سووریا، بۆ 25ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 دواخرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، شانده‌كانی هه‌ریه‌ك له حكوومه‌تی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته، یه‌كدی به هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها فه‌ره‌نساش رایانگه‌یاند، به‌رده‌وامبوونی تۆپباران له‌لایه‌ن حكومه‌تی سووریا و رووسیاوه، هۆكاری دواخستنی كۆنگره‌كه‌ن.
ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیش رایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، به‌رپرسی یه‌كه‌مه له راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی له باره‌ی دانوستانه‌كان بكرێت.