كوردستان 24 ده‌قى بڕياره نوێيه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا ژماره‌يه‌ك بڕيارى ده‌كرد.
ئامانج له ده‌ركردنى بڕياره‌كان، چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى دارايى و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و دابينكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ته.
سكرتێرى رۆژنامه‌وانيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانج ره‌حيم، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، ده‌قى بڕياره‌كانى حكوومه‌تى خوێندنه‌وه.
له بڕياره‌كاندا هاتبوو، له‌مه‌ودوا حكومه‌ت سيستمێكى نوێ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنى رێژه‌يه‌كى دادپه‌روه‌رانه له كۆى گشتيى مووچه‌ى مووچه‌خۆران جگه له پێشمه‌رگه په‌يڕه‌و ده‌كات و هه‌ژمارێكى بانكيى تايبه‌ت به‌و پاره‌يه داده‌نێت و ئه‌و پاره‌يه وه‌ك قه‌رزى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له لاى حكومه‌ت ده‌بێت.
ده‌قى بڕياره‌كانى حكوومه‌ت:
١- پیاده‌كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له كۆی گشتیی مووچه و ده‌رماڵه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جگه له پێشمه‌رگه و ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ییی ئاماده له‌پێناو زامنكردنی پێدانی به‌شێك له مووچه و ده‌رماڵه‌كان مانگانه له كاتی خۆیدا، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت وه‌كو مافێكی مووچه‌خۆر به قه‌رز له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تۆمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی ته‌واوی ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی مانگه‌كانی ساڵی ٢٠١٥ كه له حیسابێكی تایبه‌ت به ناوی (پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان) تۆمار ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی كاتی تاوه‌كو ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و له به‌رواری ١ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌و به‌رواره‌شه‌وه سه‌رجه‌م لێبڕینه‌كانی قه‌رز و پێشینه‌كانی حكوومه‌ت له‌لای مووچه‌خۆران دوا ده‌خرێت.
٢- ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی كه ئۆتۆمبێلی گشتیی حكوومه‌تیان بۆ ته‌رخان كراوه و خزمه‌تگوزاری نین، بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت خۆیان سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له ئه‌ستۆ بگرن. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كان بگه‌ڕێننه‌وه و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتیی حكوومی وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌یان به‌كاربهێنن.
٣- پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له (دیوانی چاودێریی دارایی، سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان) به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتیكردن و وردبینیكردنی گشت ژماره حیسابییه‌كانی تایبه‌ت به داهاته‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له گشت پرۆسه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان به هاوكاریی كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی باوه‌ڕپێكراو له بواری وردبینیی ژمێریاریی نه‌وت و گاز بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دارایی داهاتی نه‌وت و گاز له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تاكو ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقی داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێكهێنرا و ته‌خویل كرا به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئه‌ركی به‌ئاگابوون و چاودێریكردنی داهاته‌كان بگرێته ئه‌ستۆ له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و مافانه‌ی بۆی ده‌ستنیشان كراوه.
٤- بڕیاردرا گشت پرۆسه‌كانی فرۆشتن و كڕین و ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، جیا له‌و نه‌وته خاوه‌ی له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت، له ڕێگه‌ی زیادكردنی ئاشكرا و بانگه‌وازی گشتییه‌وه بێت له‌سه‌ر بنه‌مای كێبڕكێ و ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان به گونجاوترین نرخ و باشترین كوالێتی و نابێت به هیچ پاساوێك ڕاسته‌وخۆ ئیحاله‌ی هیچ كه‌س و به‌ڵێنده‌ر و كۆمپانیایه‌ك بكرێت و ده‌بێت له ماوه‌ی (٣٠)ڕۆژدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕێنماییه‌كانی ئه‌م بواره جێبه‌جێ بكات له دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروبارى نه‌وت و گازەوە و دیوانی چاودێریی دارایی‌ش ڕۆڵی وردبینی و چاودێری ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
٥- بڕیاردرا به ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان و قائیمقامه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووره بازرگانییه‌كان و چاودێریی بازرگانی بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان داهاتی هاووڵاتییان و نرخی كاڵا و شمه‌ك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڕۆژانه به تایبه‌تی خۆراك و تێچووه‌كانی نۆرینگه‌كان (عیاده) و پشكنینی پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رمانخانه و كرێی خانوبه‌ره و كرێی خوێندنی ئه‌هلی و دایه‌نگه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت و نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی پێویستی داوە به وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و پارێزگاره‌كان.
6- بەرجستەکردنی پرەنسیپی لامەرکەزی کەرتی بەرهەمە سووتەمەنییەکان لەڕێگەی دابەزاندنی دەسەڵات بۆ پارێزگارەکان تاوەکو هەر پارێزگایەک بەپێی پێداویستی و بارودۆخی تایبەتی خۆیان بڕیاری پێویست بدەن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کەرتی بەرهەمە نەوتییەکان، بەبەشدارییکردنی کەرتی تایبەت لەدابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بۆ ئەوەی چی دیکە بەشێوەی مەرکەزی و ناوەندی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە بەڕێوە نەبرێت.
7- دامەزراندنی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی پشت بەستوو بە تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ تۆمارکردنی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە داتا بەیسێکدا، بەجۆرێک کە هەر مووچەخۆرێک ژمارەیەکی تایبەت بەخۆی هەبێت تاوەکو بەشێوەیەکی ریشەیی رێگە بگیرێت لەبواری دوو مووچەیی و زیاتر لە مووچەیەک و بندیوار و خانەنشینی نایاسایی و کوژاندنەوەی ناوی ئەوانەی تاوەکو ئێستا لە بودجەی گشتی سوودمەند بوون بە نایاسایی.