سعوودیه: بۆ به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له سووریا ئاماده‌ین
K24 - ریاز:
راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌شداری له پرۆسه‌ی سه‌ربازی له سووریادا بكات له دژی داعش، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بدات.
عه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌سیری، راوێژكاری وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016ی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "سعوودیه ئاماده‌یه به‌شداری له هێرشی زه‌مینیدا بكات له دژی داعش له سووریا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره بدات".
به‌هۆی ململانێكانی نێوان وڵاتان، تا ئێستا هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوه، نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ پرسی سووریا دابنێن.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی جنێڤ 3، بۆ كۆتایی مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 دواخرا و هه‌ریه‌ك له ئۆپۆزیسیۆن و حكوومه‌تی سووریاش، یه‌كدیان به دواخستنی كۆنگره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرد.