ده‌یان هه‌زار كورد و هاووڵاتیانى دیكه له حه‌له‌ب ئاواره ده‌بن
K24 – حه‌له‌ب:
هه‌زاران كه‌س له شارى باب و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب له‌سه‌ر سنوورى نێوان توركیا-سووریا رێگایان گیراوه و ناتوانن له ده‌روازه‌ى سنوورییه‌وه بپه‌ڕنه‌وه.
له ده‌روازه‌ى سنوورى باب ئه‌لسه‌لام هه‌زاران كورد و هاووڵاتیانى دیكه‌ى شارى باب و گونده‌كانى دیكه‌ى ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب رێگه‌ى ده‌رچوونیان لێ گیراوه.
ئه‌و هاووڵاتیانه به‌هۆى هێرشى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا و رژێمى ئه‌سه‌د رایانكردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان ئاپۆ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له عه‌فرین به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك له ناوچه‌كه رایانكردووه و تا دێت ژماره‌یان هێشتا زیاتر ده‌بێت".
به گوێره‌ى ئاژانسى رۆیته‌رز دوێنێ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو له كۆتایى كۆنفرانسى وڵاتانى كۆمه‌ك به‌خشى سووریا له له‌نده‌ن رایگه‌یاندووه: "نزیكه‌ى 70 هه‌زار هاووڵاتى سوورى له حه‌له‌ب له‌به‌ر مه‌ترسى بۆردومانه‌كانى رووسیا به‌ره‌و توركیا راده‌كه‌ن".
داوود ئۆغلو رژێمى ئه‌سه‌دى به‌وه تۆمه‌تباركرد "ده‌یه‌وێت خه‌ڵكى حه‌له‌ب وه‌ك دانیشتوانى شارۆچكه‌ى مه‌دایاى ده‌وروبه‌رى دیمه‌شق برسى بكات".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه كه‌ناڵى سكاى نیوزیش بڵاویكردووه‌ته‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئۆپۆزیسیۆنى سووریایان راگه‌یاندووه: "له رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه هێزه‌كانى ئه‌سه‌د به پشتیوانى بۆردومانى رووسیا هێرشێكى بۆ سه‌ر حه‌له‌ب ده‌ستپێكردووه, نزیكه‌ى 40 هه‌زار كه‌س له شارۆچكه‌كان و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى حه‌له‌ب ئاواره‌بوونه و روویانكردووه‌ته ناوچه‌كانى ئه‌عزاز و عه‌فرین و رۆژئاواى حه‌له‌ب".
به گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا: "هه‌زاران كه‌سیش له باخه‌كانى نزیك سنوورى توركیا گیریان خواردووه و نه‌یانتوانیوه بۆ ئه‌ودیوى سنوورى توركیا بپه‌ڕنه‌وه".