3 هۆكار زیانیان به گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌یاندووه
K24 – هه‌ولێر:
بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند, 3 هۆكار وایانكردووه گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا سست بێت.
بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "له 2015 ئابووریى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا به رێژه‌ى 2.6 % گه‌شه‌ى كردووه, ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر 2015 بوو كه ئه‌و كات پێشبینى كرابوو گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه به رێژه‌ى 2.8% بێت".
بانكى نێوده‌وڵه‌تى هۆكاره‌كانى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه نزمه‌ى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: "شه‌ڕ و كوشتاره‌كان,تیرۆر و دابه‌زینى نرخى نه‌وت بوونه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابووریى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا سست بێت".
به گوێره‌ى ئاژانسى رۆیته‌رز, بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه: "ئه‌و جه‌نگه‌ى ماوه‌ى 5 ساڵه له سووریا هه‌یه و به‌ره‌و وڵاتانى دراوسێشى گواستراوه‌ته‌وه, زیانى 35 ملیار دۆلارى له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى به‌هه‌ده‌رچوو به ناوچه‌كه گه‌یاندووه".
دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ ده‌وروبه‌رى 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك, گرفتێكى گه‌وره‌ى بۆ وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت له ناوچه‌كه دروستكردووه و بووه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى حكوومى و كورتهێنانى بودجه‌كانیان.
له درێژه‌ى راپۆرته‌كه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه: "قه‌رزه‌كانى سعوودیه له 2017 ده‌گاته 20% كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆیى, ئه‌وه‌ش 10 ئه‌وه‌نده له ساڵى 2013 زیاتره ئه‌وكات 2.2% بووه".
ئه‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت له ناوچه‌كه كه سعوودیه و قه‌ته‌ر و ئیمارات و كوێتن, یه‌ده‌گه‌ى زۆریان هه‌یه له چه‌ند ساڵى داهاتوو یان ئه‌گه‌ر زیاتریش بێت ده‌توانن به‌ره‌نگارى كورتهێنان ببنه‌وه".
ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه: "به‌و ئاسته‌ى ئێستاى خه‌رجییه‌كان و نرخه‌كانى نه‌وت كه ده‌گاته 40 دۆلار, به كۆتایى هاتنى ئه‌و ده ساڵه‌ى داهاتوودا, سعوودیه یه‌ده‌گه‌كانى ته‌واو ده‌بێت".
سه‌رچاوه: سكاى نیوزى عه‌ره‌بى