سوپاى ئه‌سه‌د: ئێران رۆڵێكى ميحوه‌رى له حه‌له‌ب هه‌يه
K24 – حه‌له‌ب:
هێزه‌كانى رژێمى سووريا له پێشڕه‌ويدان و سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى رژێميى ئه‌سه‌ديش، هۆى پێشڕه‌وييه‌كان بۆ رۆڵى "ميحوه‌رى" ئێران ده‌گێڕێته‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د رايگه‌ياندووه، قاسم سوله‌يمانيى، له هه‌مان ناوچه‌يه بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى ئه‌سه‌د له دژى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
قاسم سوله‌يمانى، زياتر له جارێك هه‌واڵى كوژران و برينداربوونى بڵاوبووه‌ته‌وه و به كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى شه‌ڕه‌كان له عێراق و سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.
سوله‌يمانيى، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌رپرسى كرده‌وه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌و سوپايه‌يه له ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
كه‌ناڵى مه‌نارى سه‌ر به حزبوڵڵاى لوبنان بڵاويكرده‌وه، هاووڵاتييانى دانيشتووى ناوچه‌كانى نوبل و زه‌هراى شيعه ئاينزا سووپاسى ئه‌سه‌د و ئێران و حزبوڵڵايان كردووه، له به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه‌چوونيان و رزگاركردنيان له مه‌ترسى هێرشى ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى لايه‌نگرى توركيا.
هاوكات، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، ناسراو به يه‌په‌گه، هێرشه‌كانى خۆيان بۆ سه‌ر گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كان له باكوورى سووريا زياتر كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى رۆيته‌رز، يه‌په‌گه توانيويه‌تى هه‌ردوو ناوچه‌ى نوبل و زه‌هراى شيعه نشين كۆنترۆڵ بكات، به‌ر له‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێم رووى تێبكه‌ن.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و دوو ناوچه شيعه نشينه له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه كۆنترۆڵكراوون.
كورده‌كانى سووريا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام ره‌تيده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان هاوكارى رژێمى ئه‌سه‌ديان كردبێت و هيچ په‌يوه‌ندييه‌ك له نێوانياندا هه‌بێت.
به پاساوى هه‌بوونى په‌يوه‌نديى له‌گه‌ڵ شامدا، هه‌ر يه‌ك له توركيا و سعووديه ره‌تيانكرده‌وه رێگه بده‌ن، پارتى يه‌كێتيى ديموكراتيى كورديى، ناسراو به په‌يه‌ده، به‌شدارى له دانووستانى جنێڤ 3 دا بكات، كه هه‌فته‌ى رابردوو له شارى جنێڤى سويسرا به‌ڕێوه‌چوو.
ساڵح موسليم، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌دا، له به‌رايى ده‌ستپێكردنى كۆنگره‌ى جنێڤ 3 رايگه‌ياندبوو، به بێ به‌شدارى كورد له‌و كۆنگره‌يه‌دا، دانووستانه‌كان شكست ده‌هێنن و هيچ ئه‌نجامێكيان لێ ناكه‌وێته‌وه.
تا ئێستا هه‌موو هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان بۆ راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست شكستيانهێناوه.
به‌رهه‌ڵستكارانى سه‌ر به سعووديه و توركيا داوايانده‌كرد، روسيا بۆردومانى ناوچه‌كانيان رابگرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، رووسيا به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنى ميليشياكانى به‌ره‌ى نووسره و داعش و جه‌يشى ئيسلام.
به‌و هۆيه‌وه دانووستانه‌كانى جنێڤ 3 دواخران بۆ كۆتايى ئه‌م مانگه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.