كوردستان 24 ئاماری خانه‌نشینانی پله‌ باڵا بڵاوده‌كاته‌وه‌

هه‌ندێكیان یه‌ك رۆژیش ده‌وامییان نه‌كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

دوای لەكاركەوتنی پەرلەمانی كوردستان، لیژنەكانی پەرلەمانیش لە كاركەوتوون، لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان ئێستا 45 بۆ 50 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵی لەبەر دەستە.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین راپۆرتییان بۆ چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان ناردووە، بەڵام زۆربەیان بە بیانووی كۆكردنەوەی زانیاری زیاتر بێ ئەنجام بوون.

ھەمووان رقيان لە گەندەڵییە، بەڵام تەماشایان كرد ، تا ئەوكاتەی گەندەڵی بووە یەكێك لەو ھۆكارانەی باری ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بگەیەنێتە ئەورۆژەی فەرمانبەرانی 5 مانگ مووچە وەرنەگرن.

لێژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان نزیكەی 45 بۆ 50 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵی لەبەردەستدایە، ئەندامێكی لێژنەكەش ئاماژە بەوە دەكات ئەوان لە ماوەی ڕابردوودا چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیان ئاراستەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی كردووە، ھەندێكیشیان خراونەتە بەردەم دادگا.

ئێستا چەندین كەس لە ھەرێمی كوردستان دامەزراون و خانەنشین كراون بە جۆرێك لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگەكان، 1557 كەس لە بڕوانامەی دبلۆم و ئامادەییەوە تا دەگاتە بێ بڕوانامە بە پلەی ڕاوێژكار و بەرێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەرێوەبەڕی گشتی دامەزراون.

جیا لەوەش لە ھەرێمی كوردستان نزیكەی 460 كەس بە پلەی وەزیر و ڕاوێژكار و بەرێوەبەری گشتی خانەنشین كراون كە ھەندێكیان رۆژێك لە رۆژان لەسەر كورسی ئەو پۆستانەش دانەنیشتوون.