"ئاساییه ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ریفراندۆمی كوردیان پێناخۆشبێت"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، باسكردنی ریفراندۆم، مافێكی ره‌وای خۆیه‌تی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ئه‌و بابه‌ته‌یان پێ ناخۆش بێت، ئه‌وا شتێكی ئاساییه و ئه‌وان هه‌ریه‌ك به دوای به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی خۆیانه‌وه‌ن.
كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران، له باره‌ی بوونی رای جیاواز له‌ناوخۆی كوردستان له باره‌ی ریفراندۆمه‌وه گوتی: "گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی ئه‌و راپرسی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك پێویست بوو ئه‌و مافه ده‌سته‌به‌ر بكات".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه هیچ پرسێك له باره‌ی دابه‌شبوونه‌وه به كورد نه‌كراوه و به زۆره‌ملێ ئه‌و كاره‌یان كردووه و ناهه‌قییان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا كردووه.