په‌رله‌مانى ئه‌وروپا داواى رێوشوێنى به‌په‌له دژى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان ده‌كات
K24 – ستراسبۆرگ:
په‌رله‌مانى يه‌كێتى ئه‌وروپا داوايكرد، رێوشوێنى به‌په‌له دژى تاوانه‌كانى رێكخراوى داعش دژ به ئێزدييه‌كان بگيرێته به‌ر و كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كانيشى به "قه‌سابخانه‌ى مه‌به‌ستدار" و "كۆمه‌ڵكوژى" وه‌سفكرد.
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ كۆبوونه‌وه، بۆ ده‌ركردنى بڕيارێك له دژى رێكخراوى داعش و بڕياره‌كه به پشتيوانيكردنى كورد و دۆسييه‌كانى به تايبه‌تى دۆسييه‌كانى كۆمه‌ڵكوژى ده‌ناسرێت.
ئه‌وان رايانگه‌ياند، رێكخراوى داعش له عێراق و سووريا كۆمه‌ڵكوژى دژ به پێكهاته ئاينيى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ئه‌نجامداوه.
له بڕياره‌كه‌دا هاتووه: "به توندى پێشێلكارى و تاوانه‌كانى رێكخراوى داعش ئيدانه ده‌كه‌ين و ئه‌و تاوانانه تا ئه‌ندازه‌ى تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و تاوانى جه‌نگ مه‌ترسيدارن و پێويسته رێوشوێنى توند بگرێته به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و تاوانانه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێويسته ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌و تاوانانه وه‌ك تاوانى كۆمه‌ڵكوژى و جينۆسايد بناسێنێت و كار بكات له پێناو به‌رپێگرتنيان".
يه‌كێتى ئه‌وروپا، داواشيكرد، "نوێنه‌رێكى هه‌ميشه‌يى بۆ نوێنه‌رايه‌تيكردنى ئازادييه‌كانى ئاين و بيروباوه‌ڕ ده‌ستنيشانبكرێت".
هه‌روه‌ها داوايكرد، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پشتيوانى له ناردنى دۆسيه‌ى تاوانه‌كانى داعش دژ به ئێزدييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ دادگاى باڵاى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به تاوانه‌كان بكه‌ن.
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا لارس ئيداكتاسان، له پارتى راستڕه‌وى سويدى رايگه‌ياند، "بڕياره‌كه مێژووييه. ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مان له هه‌ر 28 وڵاتى ئه‌ندامى يه‌كێتييه‌كه كه نوێنه‌رايه‌تى 500 مليۆن كه‌س ده‌كه‌ن نامه‌يه‌كى روونيان ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى كۆميسيۆنى ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه به ئامانجى هه‌نگاونان به ئاراسته‌ى بنه‌ماى به‌رپرسيارێتى پارێزگاريكردن له پێكهاته ئاينيى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان، كه له لايه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه كراوونه‌ته ئامانج".
له ئازار/ مارسى 2015، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا په‌لاماره‌كانى داعشى بۆ سه‌ر پێكهاته‌ى ئاينيى ئێزدييه‌كان له عێراق به "كۆمه‌ڵكوژى" وه‌سفكردبوو.
له 3ى ئاب/ ئۆگستيى 2014، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى شارۆچكه‌ى شنگاليان دا و داگيريان كرد.
به‌و هۆيه‌وه به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى نيشته‌جێى ناوچه‌كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به هه‌زاران هاووڵاتى ديكه به تايبه‌تى منداڵان و ژنان له لايه‌ن داعشه‌وه رفێنران و ژماره‌يه‌كيان كرين و فرۆشتنيان پێوه كرا و وه‌ك كه‌نيزه‌ك نێردران بۆ بازاره‌كانى كۆيله فرۆشى له مووسڵ و ره‌ققه.
له كۆتايى ساڵى رابردوودا، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانى شارۆچكه‌ى شنگال رزگار بكاته‌وه.
كوردستان 24، وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى كورديى له رۆژى رزگاركردنى شنگالدا وێنه‌كانى سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ جيهان گواسته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.