جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا سوپاسى دهۆكییه‌كان ده‌كات
K24 – دهۆك:
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى كۆمه‌ڵگه‌ى شاریاى كرد, له نزیك شه‌نگال و ئاواره‌كانى شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا, جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا گوتى: "هاتووم به‌ناوى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا سوپاسى خه‌ڵكى دهۆك و پارێزگاى دهۆك بكه‌م, نیشانى دونیاى بده‌م كه یارمه‌تیدان چۆنه؟".
گوتیشى: "هه‌روه‌ها هاتووم سوپاسى كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌مپه‌ى ئاواره‌كان بكه‌م, ئه‌وه‌ش به ئه‌وروپا نیشان بده‌م یارمه‌تییه‌كان لێره چۆنن, تا ئه‌وروپا زیاتر یارمه‌تى ئێره بدات".