سوپاى توركيا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى پێشكه‌وتوو ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستان ده‌كات
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سوپاى توركيا هێز و ته‌قه‌مه‌نى پێشكه‌وتوو ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستان ده‌كات
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكرده‌وه، سوپاى توركيا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و سيستمى سه‌ربازى پێشكه‌وتووى كڕيوه و به نيازه بينێرێت بۆ باكوورى كوردستان به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، پێويستيه لۆجستييه‌كان بريتين له 22 هه‌زار كڵاوى سه‌ربازى و چاكه‌تى گوله نه‌بڕ بۆ هه‌ر سه‌ربازێكى سوپا. هه‌روه‌ها، چه‌ندين چه‌كى قه‌ناسى پێشكه‌وتوو، كه‌لوپه‌لى ديكه‌ى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى كه به‌شێكى زۆرى ئه‌و چه‌كانه ئه‌مريكيين و هێزه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا به‌كارى ده‌هێنن.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌يه و تا ئێستا به‌و هۆيه‌وه ده‌يان كه‌س بوونه‌ته قوربانى و به هۆى سه‌پاندنى بڕيارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆوه ژيانى هاووڵاتييان ئه‌سته‌م بووه.
هاوكات ژماره‌يه‌كى زۆرى هاووڵاتييانى نيشته‌جێبووى ئه‌و شوێنانه‌ى شه‌ڕوپێكدادان تێياندا رووده‌دات ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رۆژى 2ى نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو، ته‌نيا رۆژێك دواى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانيى له وڵاته‌كه‌يدا رايگه‌ياند، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ له پێناو سه‌ركوتكردنى ناڕه‌زايه‌تى و كۆتايهێنان به په‌كه‌كه له باكوورى كوردستاندا.
سوپاى توركيا، چه‌كدارانى پارتيى كرێكارانى كوردستان، به هۆكارى ئاڵۆزبوونى ره‌وشى ئه‌منيى شاره‌كانى باكوورى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ چه‌نده‌مين جار له‌سه‌ر يه‌ك بۆردومانى ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.