رووسيا نووسينگه‌يه‌ك بۆ په‌يه‌ده ده‌كاته‌وه
K24 – مۆسكۆ:
ئاژانسى هه‌واڵى تاسى رووسيا بڵاويكرده‌وه، بڕياره رۆژى 10ى ئه‌م مانگه نووسينگه‌ى پارتيى يه‌كێتى ديموكراتى كورد، بۆ نوێنه‌رايه‌تى هێزه‌كانى سه‌ر به‌و پارته له مۆسكۆ بكرێته‌وه.
فه‌رهاد پاتيڤ، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى فيدراڵى خۆسه‌رى كورد، رايگه‌ياند، ئه‌و نووسينگه‌يه، ته‌نيا بۆ نوێنه‌رايه‌تكردنى سيمبوڵييه و هيچ خه‌سڵه‌تێكى ديبلۆماسى نابێت و نوێنه‌رايه‌تى كوردى رۆژئاواى كوردستان و رووسيا ده‌كات، كه به‌شێكى زۆرى كورده‌كانى رووسيا هاووڵاتيى سوورياشن.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه رووسييه، نزيكه‌ى 250 هه‌زار كوردى سووريا ئێستا له رووسيا ده‌ژين.
له دواى ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى رووسيا له كاروبارى سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان پارتيى يه‌كێتيى ديموكراتى كورد له سووريا و رووسيا به‌ره‌و پێشه‌وه چوون، به‌ڵام تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى نوێنه‌رايه‌تى ديپلۆماسى په‌يه‌ده له رووسيا نه‌كراوه‌ته‌وه.
نوێنه‌رێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و نووسينگه‌يه بۆ په‌يوه‌نديى ديپلۆماسى نييه، به‌ڵكو مۆسكۆ له رێگه‌ى ديمه‌شق و به‌غداوه په‌يوه‌ندى به لايه‌نه‌كانى ناو ئه‌و وڵاتانه‌وه ده‌كات.
له سه‌روبه‌ندى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، رووسيا و ئێران لايه‌نگرى ئه‌وه‌بوون، په‌يه‌ده به‌شدارى له دانووستانه‌كانى جنێڤ 3دا بكات، به‌ڵام توركيا و عه‌ره‌بستانى سعووديه ره‌تيانكرده‌وه و له ژێر فشارى ئه‌و وڵاتانه‌دا رووسيا ده‌ستبه‌ردارى داواكارييه‌كه‌ى بۆ به‌شداريكردنى په‌يه‌ده بوو.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له ميانى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له سووريادا، سوپاى رووسيا كۆمه‌كى لۆجستيى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، يه‌په‌گه كه به باڵى سه‌ربازى په‌يه‌ده ناسراوه ده‌كات.
پێشتريش، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده، ساڵح موسليم، ئه‌وه‌ى نه‌شاردبوويه‌وه، كه ئه‌وان په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ رووسيا هه‌يه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان رووسيا و په‌يه‌ده، توركياى نيگه‌ران كردووه و به‌رپرسانى توركيا رايانگه‌ياندووه، ئه‌وان رێگه به درووستبوونى كيانێكى كورديى له ناوچه‌كانى باكوورى سووريا ناده‌ن، كه به هاوكارى و كۆمه‌كى لۆجستيى و سه‌ربازيى رووسيا بێته كايه‌وه.