بزانه ئالڤێس بۆ بارسێلۆنا به شێت ناو ده‌بات؟

K24 ـ هه‌ولێر
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا داوا له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات به هه‌ستیارییه‌وه له داهاتووی نێیمار بڕوانن و هه‌مووشتێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بكه‌ن.
ئالڤێس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری espn ئیسپانیا كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بارسێلۆنا شێته ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار درێژ نه‌كه‌نه‌وه.
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له ئێستادا ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی نێیمار بۆ ساڵی 2018 درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه به‌فه‌رمی ئه‌م كاره بكات.
نێیماری ته‌مه‌ن 23 ساڵان له هاوینی ساڵی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو ده‌بێت.