به وێنه و ڤیدیۆ.. فێستیڤاڵی به‌فر له ژاپۆن
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانە لە 5 شوبات/ فێبرایه‌ر، فیستیڤاڵی ساپۆرۆ لە دوورگەی ھۆكایدۆ لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت و ھەزاران ھاووڵاتی ناوخۆیی و بیانی بەشداری تێدا دەكه‌ن و كاتێكی خۆش له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ڤێستیڤاڵه‌كه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ شه‌ست و حه‌فته‌مین فێستیڤاڵه و هاوكات سه‌د و نه‌وه‌د و نۆ پەیكەری بەفرینی سەرنجراكێش لە سێ شوێنی جیا دروست دەكرێن.