تێچووى شه‌ڕى سووريا راگه‌يه‌ندرا
جیهان
سووريا
شه‌ڕى سووريا
قه‌يرانى سووريا
بودجه
په‌نابه‌رانى سووريا
ئاواره‌كان
جنێڤ 3
كوردستان 24 جنێڤ
K24 – سووريا:
بانكى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، تێچووى شه‌ڕى سووريا و ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه تێچووى 35 مليار دۆلاره.
ئه‌و بڕ خه‌مڵێندراوه، زيانه‌كانى شه‌ڕى سووريا و ئه‌و زيانانه‌ى به پێنج وڵاتى دراوسێى سووريا كه‌وتووه هه‌ژمار كراوه.
به هۆى شه‌ڕى سوورياوه هه‌ريه‌ك له هه‌رێمى كوردستان (عێراق)، ميسر، لوبنان، ئه‌رده‌ن و توركيا زيانيان به‌ركه‌وتووه.
شه‌ڕى سووريا له ماوه‌ى پێنج سالى رابردوودا 260 هه‌زار كوژراوى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
زياتر له 5 مليۆن هاووڵاتى ئه‌و وڵاته ئاواره بوون.
له ميانى كۆنگره‌ى له‌نده‌ندا بۆ هاوكاريكردنى سووريا، 10 مليار دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه و برياره تا 2020 هاوكارى لێقه‌وماوانى سوورياى پێبكرێت.