به‌حره‌ين: ئاماده‌ين هێز بۆ سووريا بنێرين
K24 – به‌حره‌ين:
حكومه‌تى به‌حره‌ين، رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى ناردنى هێز بۆ سووريا بده‌ن، ئه‌وانيش لاى خۆيانه‌وه ئاماده‌ن سوپا ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن.
ئه‌م راگه‌ياندنه‌ى به‌حره‌ين دواى رۆژێك دێت له راگه‌ياندنى پێشنيازێكى سعووديه بۆ ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا.
باڵيۆزى به‌حره‌ين له بريتانيا، فه‌واز محه‌ممه‌د ئال خه‌ليفه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه هاوكارى و كۆمه‌كى هه‌ر هه‌وڵێكى دژ به داعش بكات.
گوتيشى: به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سعووديه ده‌مانه‌وێت هێز ره‌وانه‌ى سووريا بكرێت.
روونيشيكرده‌وه، ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب، ئيمارات، له لايه‌ن خۆيه‌وه ئه‌ويش ئاماده‌يه، هێز ره‌وانه‌ى سووريا بكات.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، عه‌ميد ئه‌حمه‌د عسيرى، راوێژكارى وه‌زيرى به‌رگرى سعووديه رايگه‌ياند، رياز ئاماده‌يه به‌شدارى له ئۆپراسيۆنى زه‌مينى له سووريا بكات، ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بڕيارى له باره‌وه بده‌ن.
ئال خه‌ليفه، روونيكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى هاريكارى كه‌نداو بڕياريانداوه سه‌نته‌رێكى تايبه‌ت به پرۆسه سه‌ربازييه ده‌رياييه‌كان له به‌حره‌ين بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، درووستكردنى هێزێكى هاوبه‌شى وڵاتانى كه‌نداو به رێبه‌رايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌سته‌به‌رى ئاسايش و ئارامى وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات.
رازيبوونى به‌حره‌ين بۆ ناردنى هێزى وشكانى بۆ سووريا له كاتێكدايه، له دوو ساڵى رابردوودا، ئه‌و وڵاته، له لايه‌ن سعوودييه‌وه هاوكارى سه‌ربازى كرا و سووپاى بۆ ره‌وانه كرا، تاوه‌كو بتوانێت خۆپيشاندانى هاووڵاتييانى شيعه‌ئاينزاى وڵاته‌كه‌ى دامركێنێته‌وه، كه زۆرينه‌ى دانيشتوان پێكده‌هێنن و كه‌مينه‌يه‌كى سوننه حوكمڕانى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز