ئه‌لقودسی عه‌ربی: هه‌رێمێكی سوننه دروستده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
دۆخی شڵه‌ژاوی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دابه‌شبوونی له لایه‌ك، پێشهاته‌كانی جه‌نگی داعش له ناوچه‌كه له لایه‌كی دیكه‌وه، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت له زاری سایه‌تمه‌دارێكی عێراقییه‌وه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی: "ئه‌مریكا و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه له رۆژئاوای عێراق".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری عێراق حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه: دوا سه‌ردانی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی دروستكردنی هه‌رێمێكی سوننه‌بووه.
عه‌له‌وی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه: سوودمه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه وڵاتی ئێرانه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق كۆنتڕۆڵ بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: "لایه‌نه‌كانی سوننه بۆچوونیان وایه دیواره ئه‌منییه‌كه‌ی به‌غدا تائیفیه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گرتنی رێگاكانی به‌غداو دیواربه‌ندكردنی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن حكوومه‌ت، "به هه‌نگاوێكی دابه‌شبوونی ناوچه‌كانی شیعه و سوننه و جیاكردنه‌وه‌یان له قه‌ڵه‌مده‌درێت".
دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بابه‌تێكی دیكه‌ی میدیای عه‌ره‌بییه، رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانی "نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی له سووریا له‌لایه‌ن سعودییه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه و توركیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداریكردن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی (هێرشی وشكانی) له سووریا.
چاودێران بۆچوونیان وایه، ئه‌و پێشهاتانه دوای شكستی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ 3 هات كه تێیدا لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا نه‌گه‌یشتنه هێچ رێككه‌وتنێك.